وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا: سه‌رۆكی كۆریای باكور مردووه
بێده‌نگ بوون و دیار نه‌مانی كیم جونگ ئون له چاوی میدیاكان، له ئێستادا بووه‌ته مژاری گه‌رمی میدیا جیهانیه‌كان وزۆرێك له هه‌والگری وڵاتانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقالكردووه، له دواهه‌مین لێدواندا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه كه سه‌رۆكی كۆریایی باكور مردووه.
دۆمینیك راپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه به پێی ئه‌و راپۆرته نهێنیانه‌ی ده‌ستی ئه‌و كه‌وتوون كیم جونگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور مردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا راشیگه‌یاندووه له هه‌وڵی پشتراستكردنه‌ووه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ن كه به ده‌ستییان گه‌یشتووه، له باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه، به‌ڵام له ئێستادا هه‌موو ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه سه‌رۆكی كۆریایی باكور له ژیاندا نه‌ماوه.