له 24 كاتژمێری رابردوو له ئه‌مریكا 2500 كه‌س به هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا بڵاوبووه‌وه، ئه‌مریكا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین تووش بوو گیان له ده‌ستدانی تێدا تۆماركراوه هه‌روه‌ها له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 2500 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه
دواهه‌مین ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا له ئه‌مریكا ده‌ریخستووه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابوردوودا 2500 كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا مردوون.
له‌و باره‌وه ئاژانسی فرانس پرێس به‌پێی ئاماره‌كانی زانكۆی جۆنز هۆبكونزی ئه‌مریكی بڵاوی كرده‌وه كه ئاماری قوربانیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا به ڕاده‌ی 2500 مردوو به‌رزبووه‌وه‌و تێكڕای مردووان له‌و وڵاته بۆ 53511 كه‌س به‌ۆزبووه‌وه.
هاوكات تا ئێسته 939249 له‌و وڵاته تووشی ڤایرۆسه‌كه هاتوون.