خالید شوانی رووی راستی راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی ئاشكرا كرد
دوای ئەوەی بە بیانووی نەدانی 250 هەزار بەرمیل نەوت بە عێراق مووچەی فەرمانبەران راگیرا، خالید شوانی نهێنی پشی راگرتنی مووچە فەرمانبەرنی ئاشكرا كردوو رایگەیاند كە بیانووی ئەوان بەنەوت حەقیقەت نیە”.
لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی رووداو خالید شوانی وەزیری هەرێم دەلێ”نوسینگەی سەرۆککوەزیرانی عێراق دەڵێ گوشارێکی زۆرمان لەسەرە لەلایەن کوتلە سیاسییەکانی شیعەی عێراقییەوە کە موچەی فەرمانبەرانی کوردستان رەوانە نەکەین”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان بابەتی ناردنی مووچە لە ئێستادا بۆتە بابەتێكی تۆڵە سەندنەوە لە هەرێمی كوردستان، بابەتەكە سیاسیە”.