ئەو عومرەکارانەی لەسعوودیا گەڕابوونەوە بە سەلامەتی کەرەنتینەیان جێهێشت

ماوەی 14 رۆژ لەمەوبەر 45 عومرەکاری کەرکوکی لە سعوودیاوە گەڕابوونەوە کوردستان و لە شاری کەرکەک بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ئەو 14 رۆژە کەرەنتین کرابوون .
زیاد خهڵهف جبووری، بهڕێوهبهری فهرمانگهی تهندروستی كهركووك لە لێداونێکدا ئاشکرای دەکات بە خۆشحاڵیەوە هەر 45 کەسەکە ماوەی کەرەنتین کردنیان تێپەڕاند و ئەمڕۆ بە سەلامەتی نەخۆشخانەیان جێهێشت و گەڕانەوە سەر ژیانی ئاسایی.
لە کاتیكیشدا بڕیاری دەرچوونیان درا کە ئەنجامی کۆتایی و بۆ دووەم جار لە بەغداوە دەریخست کە هەڵگری ڤایرۆسەکە نین .