وەزیری ناوخۆ : هه‌ر كه‌سێك لێدوان بدات بۆ ساردکردنەوەی خەڵکی لە خۆپاراستن لێپێچینەوەی لێدەکرێت

لە بەیانی ژمارە 29 ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە مەترسی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی مەترسیدار بەردەوامە ، بۆیەش سەرۆک و ئەندامانی ژووی ئۆپەراسیەنەکان ئەگەر بێت و لێداوانەکانیان ببێتە مایەی کەمتەرخەمی هاوولڵاتیان بۆ خۆ پاراستن ئەوا دەبێت بەرپرسیارەتی بگرنە ئەستۆ .
بۆیەش خەخت لەوە کراوەتەوە له هه‌ر شوێنێك مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له “1.5” مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و ده‌مامك و په‌نجه‌وانه به‌كاربهێنرێت له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و خاوه‌ن شوێنه خزمه‌تگواری و بازرگانییه‌كان.
ده‌قی به‌یانی ژماره (29)
یه‌كه‌م: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه تا ئێستا مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه، له‌به‌ر ئه‌وه نابێت سه‌رۆك یان ئه‌ندامانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان لێدوان بده‌ن به‌ره‌و ساردكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن و هه‌ر كه‌سێك به‌و ئاراسته‌یه لێدوان بدات به‌رپرسیار ده‌بێت.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ی شوێنی خزمه‌تگوزاری و بازرگانی له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه دراوه به پارێزگاره‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان نابێت ببێته ئه‌گه‌ری كه‌مته‌رخه‌می له رێكاره‌كانی خۆپاراستن.
سێیه‌م: پێویسته له هه‌ر شوێنێك مه‌ودای نێوان دوو كه‌س له “1.5” مه‌تر كه‌متر نه‌بێت و ده‌مامك و په‌نجه‌وانه به‌كاربهێنرێت له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و خاوه‌ن شوێنه خزمه‌تگواری و بازرگانییه‌كان.
چواره‌م: پێویسته له‌سه‌ر ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به‌دواداچوونی ته‌واو بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپاراستن بكه‌ن و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت داده‌خرێت.
پێنجه‌م: هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانی خۆپاراستن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه به یه‌كه‌وه تێپه‌ڕێنین و ناچار نه‌بین ده‌ست بكه‌ینه‌وه به داخستنی شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌كان، كه ده‌بنه هۆكاری دروستكردنی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیی گشتی.
شه‌شه‌م: ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆن راپۆرتێك ئاماده ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی پابه‌ندبوونی هاووڵاتیان به رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له شوێنه گشتییه‌كان و له ماوه‌ی “24” كاتژمێردا ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ن.
حه‌فته‌م: ئه‌م به‌یانه له رۆژی ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د
وه‌زیری ناوخۆ