لەهەولێر دووكەسی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
بەگوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی دوو كەسی تر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
وەك لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە”لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران،
هەر بەگوێرەی راگەیاندراوەكە”.پیاوێکی تەمەن 46 ساڵ دانیشتووی ناحیەی کەسنەزان و ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە لە پارێزگای هەولێر.
دەقی راگەیاندراوەكە..
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 46 ساڵ دانیشتووی ناحیەی کەسنەزان و ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە لە پارێزگای هەولێر.
وەزارەتی تەندروستی 26 نیسان ٢٠٢٠