داعش گه‌یشته‌ به‌غدا و ئاڵای خۆی له‌سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك هه‌ڵكرد

خواكوڕك

له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی ناكۆكی نێو ماڵی شیعه‌ كه‌ هاوكاتیش بوو له‌گه‌ڵ سه‌ردانی نوری مالكی بۆ ئێران، زۆرترین ته‌قینه‌وه‌ له‌ به‌غدا ئه‌نجامدرا، دوێنێش له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك ئاڵای داعش هه‌ڵكرا.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 4/1/2017 لەسەر بینای قوتابخانەیەك له‌ شاری به‌غدا ئاڵای عێراق دەهێنێتە خوارەوە، و له‌شوێنی ئه‌و ئاڵای چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بەرزدەكاتەوە.

میدیا عێراقیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌، كه‌ چه‌ند شایه‌تحاڵێك كه‌سێكی ده‌مامكدارین بینیوه‌ به‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی قوتابخانەیەك لەگەڕەكی عوبێدی لە رۆژهەڵاتی بەغدا، ئاڵای عیراقی هێناوەتە خوارەوەوە لەشوێنی ئاڵا رەشەكەی داعشی بەرزكردۆتەوە.

به‌پێی زانیاری ئه‌و ده‌زگایانه‌ كه‌ له‌ زاری شایه‌تحاڵه‌كان گواستوویانه‌ته‌وه‌، ئەو كەسە لەكاتی دەوامی فەرمیدا كارەكەی كردووە، دوای ئەوەی خەڵك بینیویانە هەڵیانكوتاوەتە سەر كەسەكە، بەڵام نەیانتوانیوە دەستگیری بكەن و بەرەو شوێنێكی نادیارە هەڵاتووە.

15879038_1225438430869567_1464653120_n
ئاڵای داعش له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ بینای قوتابخانه‌كانی شاری به‌غدا
Back to top button