ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق
لە بەرەبەری کۆتایی هاتنی دوامۆڵەت بۆ کڕینی کارەبا و گاز لە ئێران، لە چوارچیوەی یاسای گەمارۆکانی سەرئێران لە لایەن ئەمریکاوە ، ئەو وڵاتە هۆشداری دەداتە عێراق .
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاستەوخۆ بەرپرسانی باڵای عێراقی ئاگادار کردۆتەوە ، درێژکردنەوەی مۆڵەتی کڕینی کارەبا و گاز لە ئێران کۆتایی پێدەێت و چاوەڕێی سەرلەنوێ درێژکردنەوەی مۆڵەت نەبن .
لەمبارەشەوە چاودێرانی بوواری سیاسی ئابووری جیهانی پێیان وایە ، یەکەم ئامانج بۆ ڕزگار بوون لەو دۆخە حکومەتی ناوەندی عێراق ناچار دەبێت رووبکاتە هەرێمی کوردستان و گازی پێویست لە کوردستان بکرێت کە لە ئێستادا بەرهەم هێنانی کارەباش گرێدراوی گازی سروشتییە، بۆیەش وا چاوەڕاون دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئاڵ و گۆرێکی بەرچاو لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا دا بێتە ئاراوە .