لە نۆمانگی تەمەنی كابینەی نۆیەم 8 مووچە دراوە
لە ئێستادا میدیاكانی یەكێتی و بەشێك لە گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو، هەواڵی ئەوە بڵاو دەكەنەوە گوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگەكانی ساڵی نوێی نەداوە، لەكاتێكدا خشتە مووچەی مانگانە بەو پێیەی كە كابینەی تێدا بووە لە نۆ مانگی رابردوو تەنها یەك مووچە داوا كەوتووە، كە دەكاتە 8 مووچەی سەرجەم مانگەكان دراوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، لەو كاتەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە تاوەكو ئێستا لە 8 مووچە لە كۆی نۆمانگی تەمەنی كابینە دراوەو واتا سەرجەم مووچەكان دراوە”.
سەرچاوەكە دەشلێت” لەكۆی نۆ مانگی تەمەنی كابینەی نوێ تەنها مووچەی یەك مانگ واتا مووچەی ئەو مانگە دوا كەوتووە، ئەویش لە ئێستادا حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵی ئەوەدایە، لە دوو هەفتەی داهاتوو سەرجەم مووچەی ئەو مانگەش بدات”.