وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوی ژمارە ( ٦٢ ) ی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاو کردەوە .

 

لەو ڕاگەیاندراوەدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون و پشکنین و کەرەنتینەکراوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ،پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٤٦) ساڵ، دانیشتووی ناحیەی کەسنەزانە و پێشەکەی دارتاشه‌ و لەلایەن پزیشکانەوە گومانی لێکراوە و پشکنینی بۆ کراوە، ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن (٣٢) ساڵە و دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە وە کارمەندە لە کۆمپانیایەك کار دەکات لە پارێزگای هەولێر.

 

پارێزگای دهۆك (١) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٧٥) ساڵ، دانیشتووی شاری دهۆکە و بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

 

راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٦٢)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

کەرەنتین

 

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٩٠١٧) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٦٠١) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٤٨٥) لە هەولێر، (٢٥٩) لە سلێمانی، (٨٠٨) لە دهۆك، (٤٩) لە راپەرین، (٧٤١٦) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕاونەته‌وە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی دیكه‌ی کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، کە کۆی گشتی بریتی بوو له‌ (٧٢) هاووڵاتی.

 

پشکنین

 

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٨١٤) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣١٣) هەولێر، (٢٤٥) سلێمانی، (٢٥٤) دهۆك، (٢) هەڵەبجە. دەرەنجام (٣) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:

 

پارێزگای هەولێر (٢) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٤٦) ساڵ، دانیشتووی ناحیەی کەسنەزانە و پێشەکەی دارتاشه‌ و لەلایەن پزیشکانەوە گومانی لێکراوە و پشکنینی بۆ کراوە، ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن (٣٢) ساڵە و دانیشتووی کەمپی دارەشەکرانە وە کارمەندە لە کۆمپانیایەك کار دەکات لە پارێزگای هەولێر.

پارێزگای دهۆك (١) پۆزەتیڤ، پیاوێکی تەمەن (٧٥) ساڵ، دانیشتووی شاری دهۆکە و بەرکەوتەی تووشبووێکی پێشووە.

 

ئاماری گشتی

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٤٧) تووشبوو،  لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣٢٠) نەخۆش چاکبوونەتەوە، و ئەوانی دیكه‌ هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی دیكه‌ تکا دەکەین، هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

وەزارەتی تەندروستی

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

٢٦ی نیسانی٢٠٢٠

 

 

Back to top button