بۆ چارەی 5 نەخۆشی شەربەتی مێوژ بخۆنەوە

مێوژ یەكێكە لە خواردنانەی كە زۆر سوودی بۆ جەستە هەیەو بە هۆكارێكی سەرەكی دادەندرێت لەبەخشینی ووزە بە جەستە.

مێوژ بۆ دروستكردنی زۆر خواردنەوەو خواردن بەكاردەهێندرێت، بەڵام ئەوەی لەهەموو جیهان پێی ناسراوە، شەربەتی مێوژە.
سوودەكانی شەربەتی مێوژ …

1. شەربەتی مێوژ دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی پێویست بۆ جەستە وەك (ئاسن و كالیسیۆم و فۆسفۆرو كاربۆهیدرات و ڤیتامینەكان).

2. بۆ چارەی نەخۆشییەكانی هەرس بە سوودە، وەكو هەوكردنی گەدەو برینی گەدەو ئارەزووی خواردن و چاڵاككردنی جەستە.

3. شەربەتی مێوژ كاریگەری هەیە لەسەر هێمن كردنەوەی ئەوانەی كێشەی قۆلۆنیان هەیە.

4. شەربەتی مێوژ بۆ ئەوانەی كێشەی تەنگەنەفەسیان هەیە بە سوودە، لەگەڵ ئەوانەی هەوكردنی سنگیان هەیە.

5. لەكاتی وەرزی هاوینان ئەگەر شەربەتی مێوژی تەواو بخورێتەوە ئەوا ووزە بەجەستە دەبەخشێت.

Back to top button