فلۆرێنتینۆ پێرێز ئامادەبوو موچەیەکی خەیاڵی بداتە زیدان بۆ ئەوەی لە بریارەکەی پاشگەز ببێتەوە

سیسینۆ، بەرگریکاری بەڕازیلی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا باس لەو کاتە دەکات کە زینەدین زیدان بۆ دوایینجار ماڵئاوایی لە یاریکردن کرد.

بەرگریکارەکەی پێشووی مێرنگی بە ماڵپەری ESPNـی گووت ” ئەو کاتەی زیزۆ بۆ دوایینجار یاریی بۆ یانەکەی و ماڵئاوایی کرد، زۆر دڵگران بوو دوای ئەوەی چووین بۆ ژووری خۆگۆرین فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانە هاتە ژورەوە و ئەو کات بەرزترین موچە لە یانەکەمان 6.5 ملیۆن یۆرۆ بوو و رۆبینهۆ بە گاڵتەوە گووتی سەرۆک زیزۆ دەڵێت ئەگەر ئەو موچەیەم بدەیتێ وازناهێنم هەموومان پێکەنین بەڵام سەرۆک زۆر جدی بوو و گوتی کاغەزێک و پێنوسێکم بۆ بێنن، زیدان چەندی بوێت ئامادەم پێشکەشی بکەم بە مەرجێک لە بریارەکەی پاشگەز بێتەوە، بەڵام یاریزانەکە رازی نەبوو “.

زیدان لە ساڵی 2001 پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 227 یاریی کرد.و توانی 49 گۆڵ و 67 پاسی گۆڵ تۆمار بکات و دواجاریش لە7مانگی ئایاری 2006 بە یەکجاری وازی لە یاریکردن هێنا.

Back to top button