ئێران داگیركردنی عێراق بەم داوایە سەیری راگەیاند

خواكوڕك
 
ئیسلام حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەێنێت، هەوڵێک بۆ ئەوەی زمانی فارسی لە عێراق بکرێتە زمانی دووەم هەروەها ئەو ئەندام پەرلەمانی عێراق دەلێت ئەم هەنگاوە ئاشکرایە بۆ ئەوەیە کە قەبارە و پێگەی کورد لە عێراق کەم بکرێتەوە”.
 
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەێنێت، بەرنامە و پلانی ئێران زۆر لاواز بووە، بۆیە بەدوای شتێکدا دەگەڕێت کە دەیەوێت ورووژاندن بکات، ئەگەرنا سەر ناگرێت، بۆ نموونە، ئێستا باسی ئەوە کراوە کە زمانی فارسی بکرێتە دووەم زمان لە عێراقدا، بەو بەڵگەیەی گوایە لە باشووری عێراق وەک دووەم زمان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، لە کاتێکدا ئەم هەوڵە سەر ناگرێت”. جەختیشی کردەوە: “نە سوننەکان و نە کورد لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا نابن”.
 
هەروەها ئەو ئەندامەی پەرلەمان ئەوەشی بۆ ماڵپەری باس ئاشكرا كردووە، کاتی خۆی نووری مالیکی لە کۆبوونەوەیەکدا گوتی، (ئێمە لەمەودوا بە ڕێژەی زۆرینە لە پەرلەمان مامەڵە دەکەین و هەموو بڕیارەکان دەدەین)، بۆیە مەترسی دەکرێت مالیکی لەو ڕوانگەوە بیەوێت ئەوە بکات کە چاوەڕوان ناکرێت سەرکەوتوو بێت، چونکە ئێمە پەنا دەبەینە بەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی”. گوتیشی: “ئەوەی دەکرێت پیلانێکی تازەیە بۆ بچووکردنەوەی قەبارەی کورد لە عێراق”.
 
شایانی باسە میدیاكانی شیعەی عێراقی باس لە ناساندنی زمانی فارسی وەك دووەم زمانی عێراق دەكەن .
Back to top button