زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی رەوشی تەندروستی سەرۆکی کۆریای باکور بڵاوکرایەوە

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە، (مون چونگ ئین) ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی کۆریای باشور رایگەیاندووە، زانیاری نوێ لەسەر رەوشی تەندروستی سەرۆکی کۆریای باکور بڵاوکرایەوە
لە ژیاندا ماوە و ڕەوشی تەندروستی باشە، لە 13 ی ئەم مانگەوە لە ناوچەی ( وۆنسان) ماوەتەوە.

لەلایەکی ترەوە، (کیم یۆن چول) وەزیری یەکگرتووی هەردوو کۆریا لە کۆریای باشور ڕایگەیاندووە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان دەربارەی توشبوونی (کیم جۆن ئون) بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێنەگەیشتووە.

هەفتەی پێشوو میدیاکانی کۆریای باشور و به‌شێكی ئه‌مریكیه‌كان هەواڵی نەخۆشکەوتنی سەرۆکی کۆریای باکوریان بڵاوکردەوە، لە تۆڕەکۆمەڵاتییەکانیش دەنگۆی گیانلەدەستدانی کیم جۆن ئون بڵاوکرایەوە.

دوێنێ یه‌ك شه‌ممه‌، 26-4-2020، رادیۆی فەرمیی کۆریای باکوور پەیامی سوپاسگوزاریی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی وڵاتەکەی بڵاو کردووەتەوە.

لە پەیامەکەیدا، کە دیار نەکراوە بە چ جۆرێک بووە، کیم جۆنگ ئون سوپاسی کرێکار و فەرمانبەرانی بەشداربووی لە دروستکردنی شاری سامزیۆن، کردووە.

Back to top button