نەتەوە یەکگرتووەکان: حکومەتی هەرێم له بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کارێکی ناوازەی کردووه
نەتەوە یەكگرتووەكان جەختدەكاتەوە، حكومەتی ھەرێمی كوردستان كارێكی ناوازەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە و داواش لە ھاووڵاتییان دەكات، پابەندی رێنماییەكان بن.
جەنین ھانس پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و نوێنەری لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە نزیكەوە سەیری كارەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستانم كردووە و كارێكی زۆر باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كردووە.
پلاسخارت ئاماژەی بەوەش کرد: بەرپرسان لە عێراق و بە تایبەتیش لە هەرێمی کوردستان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کاری باشیان کردووە، دەبێ زۆر هۆشیار بن، چونکە هێشتا پەتای کۆرۆنا ماوە و جێگەی مەترسییە و دەمەوێ ئەم هەلە بقۆزمەوە و بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بڵێم کە هیچ حکوومەتێک بە تەنیا ناتوانێ بەسەر کۆرۆرنادا سەر بکەوێت، چونکە ئەمە کاری هەموومانە و دەبێ بە یەکەوە ڕووبەڕووی ئەم پەتایە ببینەوە.