لە سلێمانی کچێکی تهمهن 18 ساڵ لە ماڵێکدا کوژرا
لە گەڕەكی چوارچرا كچێك بە گوللە كوژراوە و بكوژەكەش نادیارە و هێشتا دەستگیرنەكراوە.
سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندیییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە، كاتێك پۆلیس چووەتە سەر رووداوەكە كچەكە برینداربووە، بەڵام دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
باسی لەوەشکردووە،هێشتا دیارنییە هۆكاری رووداوەكە چی بووە و چۆن روویداوە. لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە بەردەوامە.
تا ئێستە دیار نییە ئەو کچ و کوڕە خزم، هاوڕێ یان دەزگیرانی یەکتر بوون، دیاریش نییە پێوەندیی خۆشەویستی لە نێوانیان هەبووبێت، بەڵام ئاشکرایە کە هاوسەری یەک نەبوون.