پۆلیسی هەولێر: بکوژی پۆلیسەکەی کۆیە دەستگیرکرا

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر به‌ میدیاكانی راگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ لە شاری کۆیە روبەڕوبونەوە لە نێوان مەفرەزەیەکی پۆلیس و تۆمەتبارێکدا رویداوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا، کاتژمێر 9:00ی شەوی رابردو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو روداوە کراوەتەوە و دۆسیەکەش لەلایەن دادگای کۆیەوە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.

دوێنێ یەکشەممە، مەفرەزەیەکی پۆلیسی کۆیە بە فەرمانی دادوەر دەچنەسەر ماڵی تۆمەتبارێک لە گەڕەکی ئیسکانی شارەکە و بەهۆی روبەڕوبونەوە لە نێوان ئەو هێزەی پۆلیس و تۆمەتبارەکە، پۆلیسێک کوژراوە.

Back to top button