مافە دارایەكانی كوردستان واژووی لەسەر كرا
فازڵ نەبی بریاردهری وهزارهتی دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یان سبەینێ بەغدا پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.
بهگوێرهی زانیارییكانی دهزگایی میدیایی (خواكوڕك)، ئاشكرای دهكات، وەزیری دارایی عیراق واژۆی لەسەر پارەی مانگانەی دیاریی كراوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كردووە و عادل عەبدولمەهدی رەزامەندی نیشانداوە کە واژۆی بكات و لەدوو ڕۆژی داهاتوودا پارەكە دەخرێتە سەر حساب بانكی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.