سوپرایزێك دەربارەی مانگە دەستکردەکەی ئێران .. کامیراکەی سەراوژێــرە

ئێران دەڵێت دەستکەوتێکی گەورە و پێشکەوتنێکی نوێ لە بواری مووشەکیمان بەدەست هێنـا ، بەڵام جۆن دبلیـو ڕایمۆند فەرماندەی هێزی گەردوونی ئەمریکا بابەتەکەی ئـاشکرا کرد و سوپرایزێکی گەوری تەقاندەوە دەربارەی ئـەو مانگە دەستکردەی کە بەر لە چەند ڕۆژێك ئێران ڕەوانەی پۆشایی ئاسمانی کرد و گـوتی مانگە دەستکردەکە هیچ تەکنەلۆژیایەکی نوێ نیـە و مەترسی درووست ناکات بەهۆی کامیرایەکەی کە لە جۆری ویبی ئـاساییـە و سەراوژێـــر بەسـتراوە و ناتوانیت هیچ زانیاریەکی هەواڵگری کـۆبکاتەوە ، لەلایەکی دیکەوە گوتەبێژ بە نـاوی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گوتی ئەم ڕاپۆرتانەی باس لـە ناردنی مانگێکی دەستکرد دەکات لە لایەن ئێرانەوە بە بەکارهێنانی تەکنەلوژیای مووشەکی بالیستی چێ نیگەرانیە و لەگەڵ بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارە 2231 یەك ناگرێتەوە.

س : العربیە نێت

Back to top button