هێزە ئاسمانیەکانی شانشینی بەریتانیا دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك جارێکیتر پێگەی داعش بۆردومان دەکەن
هێزە ئاسمانیەکانی بەریتانیا ئاشکرایان کرد کە فڕۆکە جەنگیەکانی هێرشێکیان ئەنجام دا بۆ سەر پێکەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەی دووزخورماتو لە باکووری کەرکوك ، هەروەها ئاماژەیان دا کە هێرشە ئاسمانیەکە لە ڕێگای دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێـژی جۆری تایفـۆن ئەنجام دراوە و توانــیان ئامانجەکەیان بـپێکـن و چەند تیرۆریستێك کە خۆیان حەشاردابوو لە شوێنێکی قـایـم لە ڕۆژئـاوای دووزخورماتوو لە نێـو بـبن ، ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی پەرتوبـڵاوی چەکدارانی داعش و دوور خستنەوەیان لە ناوچەکە ، شایەنی باسە دوایین هێرش کە هێزە ئاسمانیەکانی بەریتانیا ئەنجام دا لە مانگی ئـەیلولی ساڵی ڕابـردوو بوو.
س : ستیب نیوز