دوو توشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوێنێ دوو تووش بووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆمار كران، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ راگه‌یێندراوێكدا چاكبوونه‌وه‌ی دوو تووش بووی دیكه‌ی له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند، 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تەندروستی هەولێر رایگه‌یاندووه‌  دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر چاکبوونەوە کۆی گشتی ئەو کەسانەی چاکبوونەتەوە لە هەولێر گەیشتووەتە 159 کەس.

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر:

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

• هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۲) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

• کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱٥۹) کەس.
• سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر
۲۷ی نیسانی ۲٠۲٠

Back to top button