وەزارەتی تەندروستی تووشبونی ٥ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەولێر راگەیاند

 

 

 

دوای ئەوەی دوێنێ دوو کەس تووش ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەهەولێر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی پێنج کەسی دیکەی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی

چوار لە تووشبووان لە هەمان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێیە کە ئافرەتێكی تەمەن ٣٦ ساڵ و سێ منداڵی تەمەنەکانیان 11 و 15 و 16 ساڵانن دانیشتووی تەلار سیتین لە ناحیەی کەسنەزان، تووشبووەکەی پێنجەم پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵ دانیشتووی شوقەکانی زانیاری یە و بەرکەوتەی تووشبووێکی دوێنێی شاری هەولێرە

ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، چوار لە تووشبووان لە هەمان خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێیە کە ئافرەتێكی تەمەن ٣٦ ساڵ و سێ منداڵی تەمەنەکانیان 11 و 15 و 16 ساڵانن دانیشتووی تەلار سیتین لە ناحیەی کەسنەزان، تووشبووەکەی پێنجەم پیاوێکی تەمەن ٣٣ ساڵ دانیشتووی شوقەکانی زانیاری یە و بەرکەوتەی تووشبووێکی دوێنێی شاری هەولێرە.

وەزارەتی تەندروستی
٢٧ نیسان ٢٠٢٠

Back to top button