ڕەفسنجانی:ڕاستیەكان لە گۆڕستانن
لێدوانی بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێتە جێگای مشتومڕی میدیاكانی جیھان و ژمارەكانیش جیاوازن
محسن ھاشم ڕەفسنجانی سەرۆكی ئەنجومەنی پایتەخت ڕایگەیاند پێویستە كۆتایی بە ژمارە ھەڵەكان بھێنرێت و ڕاستیەكان بوترێت چونكە ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسەكە زیاترە.
ڕەفسنجانی دەڵێ ئێستا تەنھا گۆڕستانەكان ڕاستیەكان دەزانن لەسەر لێدوانی سەبارەت بە قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستی ئێران داوای لێپرسینەوە لە محسن ڕەفسنجانی دەكات