٥ وڵاتی هەمیشەیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كۆده‌بنەوە
گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌ی پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئاژانسی هه‌واڵی سپوتنكی روسی له زاری گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند: له‌و ماوه‌یه‌دا پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه له ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا، روسیا، بریتانیا و چین پێكدێن، كۆ ده‌بێته‌وه.
راشیگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مه‌ریكا و ئیمانۆئێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌باره‌ی پێشوه‌چوون و دوا پیشهاته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرنا ، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی دووباره وهگڕخرانهوهی ئابووری جیهان گوتوبێژیان كر
هه‌روه‌ها هه‌ر دوو سه‌رۆك داوایان له پێنج ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه له‌باره‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا دانیشتنێك رێكبخه‌ن و پرسه‌كانی هه‌نووكه‌یی و ره‌وشی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دوو وڵاتیان پێكه‌وه تاوتوێ كرد.