د. یۆسف محەممەد : بڕینی مووچەی فەرمانبەران بە هەموو شێوەیەک نایاساییە
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە لێداونێکدا بۆ ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا باس لە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات لە لایەن بەغداوەو دەڵێت ، بڕیارێکی نایاسایی و نادەستوورییە .
د، یۆسف محەممەد لە درێژەدا ئاماژە بەوە دەکات بە پێی یاسا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەشە بودجەی گشتی هەرێم جیا کراوەتەوە ،بۆیە لە ڕێکەوتنەکاندا ئاماژە بەوە کراوە ، ئەگەر حکومەتی هەرێم پابەندی رێکەوتنەکانیش نەبێت ، بەغدا بۆی نییە مووچەی فەرمانبەران ببڕێت .
لە بەشێکی تری قسەکانیدا یۆسف محەممەد گووتی ئەوە کێشەیەکی سیاسی و ئابوورییە و نرخی نەوت کاریگەری زۆری لە سەر ئەو بڕیارە هەیە ، ئەوە لە کاتێکدا بوو بەشێک لە شیعەکان پێیان وابوو دەبێت لە سەر بەردەوامی ناردنی بودجەی هەرێم عادل عەبدولمەهدی لە سێدارە بدرێت .
سەبارەت بە پەنابردنە بەردادگاش دەڵێت ، كێشهكه لهوهیه كه ئێستا دادگای باڵای فیدراڵی پهكی كهوتووه لهبهر نهبوونی ڕێژهی یاسایی دادگاكه و پهنا بردن بۆ دادگاش له ئێستادا ئاسان نییه، ئهوهی كه پێویسته بكرێت ئهوهیه كه لهڕووی سیاسییهوه کێشەکان چارەسەر بکرێن