سلێمانی : سێ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ئەمرۆ لە سلێمانی 3 حاڵەتی نوێی تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە ئافرەتێكی تەمەن 26 ساڵ و کچێکی تەمەن 14 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 8 ساڵانە دانیشتووی شارباژێڕن لە پارێزگای سلێمانی و بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون

 

Back to top button