ته‌قه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی ئاسایش ده‌كرێت و كارمه‌ندێكیش گیان له‌ده‌ست ده‌دات

خواكوڕك

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ چەند کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گولەیان لەبنکەیەکی ئاسایش لەشارۆچکەی بەردە قارەمان کردو بەھۆیەوە کارمەندێکی ھێزەکانی ئاسایش گیانی لەدەستداوە، بەڕێوەبەری ناحیەی بازیانیش رایده‌گه‌ینێت تا ئێستا كه‌س به‌وهۆیه‌وه‌ تۆمه‌تبار نه‌كراوه‌.

فازیل عومەر بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان به‌ میدیاكانی یه‌كێتی راگه‌یاندووه‌، تائێستا ئەوان ھیچ سەرەداوێکیان لەبارەی تەقەکەرانەوە دەستنەکەوتوە، وتیشی:”ھۆکاری ڕوداوەکەشمان بۆ ڕون نەبۆتەوە، بەڵام ھێزەکانی ئاسایش بەوردی دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە”.

ماوه‌یه‌كه‌ له‌و سنوورانه‌ چه‌ند گرووپێكی تیرۆریستی سه‌ر به‌رێكخراوی داعش سه‌ریان هه‌ڵداوه‌، و له‌ماوه‌ی رابردووش چه‌ند ئه‌ندامێك له‌م گرووپانه‌ به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایش كوژراون، پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، گومان ده‌كرێت ئه‌م تیرۆریستانه‌ له‌ سنووری ئێرانه‌وه‌ هه‌تبێنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان.

Back to top button