عێراق : 27 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمار کرا و کەسێکیش مردووە
لە راگەیاندرواێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و دەنووسێت 23 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە ، کەسێک هەر بەو پەتایە مردووەو 23 کەسیش لە تووشبووانی رۆژانی ڕابردوو چاک بوونەتەوە .
لە بەیاننامەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی عێراقداهاتووە ”تاقيگەكانی وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 27 حاڵەتی تووشبونیان تۆماركرد كە بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون:
بەغدا ڕەسافە: 2 حاڵەت
بەغدا كەرخ: 5 حاڵەت
بەغدا مەدینە توب: 1 حاڵەت
نەجەف: 1 حاڵەت،
بەسرە: 1 حاڵەت،
موسەننا: 7 حالًەت
سلێمانی: 3 حاڵەت
هەولێر: 7 حالًەت”
هاوکات ئاماژەی بە تۆماركردنی یەك حاڵەتی مردن دەکات لە پارێزگەی نەجەف.
لە کۆتاییدا ئاشکرای دەکات ”23 حاڵەتی چاكبوونەوەش تۆماركراون لە سەرجەمی ناوچەكانی عیراق”، بەمجۆرەش وەك وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی پێداوە ، كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتۆتە 1847 كەس كە 88 كەسیان مردوون و 1286 كەس چاک بوونەتەوە .