مستەفا کازمی : لەژێر هیچ گوشارێکدا ئاراستەی حکومەتەکەم ناگۆڕم
مستەفا کازمی ڕاسپێردراو بۆ پێک هێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەنووسێت بەرپرسیارەتیم ، ئەرکێکی نشتیمانییە و گوشارەکان ناتوانن ڕێبەدەرم کەن .
کازمی لە تویتێکدا باس لە دۆخی سەختی هەمەلایەنەی عێراق دەکات و دەنووسێت ئەو بەرپرسیارێتییەی لەم دۆخە سەختە ئابووری، تەندروستی و ئەمنییەی پێمسپێردراوە بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە، ئەو حکومەتەی هەوڵدەدەم پێکیبهێنم دەبێت لە ئاستی قەیران و چارەسەرەکانیدا بێت”.
هاوکات باس لەوە دەکات پێویستە بەرژەوەندی عێراقمان لە بەر چاو بێت ، بۆیەش هیچ گوشارێک کاریگەری نەرێنی دروست ناکات لە پێشبردنی ئامانجەکانم .
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئەو تویتەی کازمی وڵامێکە بۆ گوشاری شیعەکانی سەر بە ئێران کە ڕێگرن لە پێ هێنانی کابینەی حکومەتەکەی