دەروازەی سنووری تەوێڵە سەر لەنوێ بە رووی ئێراندا کرایەوە
لە دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەروازە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە ڕووی ئێراندا داخرابوون ، ئەمڕۆ بە بڕیارێكی بەڕێوەبەری گشتی گومرگەكانی هەرێمی كوردستان، دەروازی سنووری تەوێڵە دەكرێتەوە
بە پێی ئەو نووسراوە فەرمییەی بەرێوەبەری گشتی گومرگ کە کۆپیەکی لە خوارەوەدا بڵاو کراوەتەوە رەزامەندی وەزیری دارایی لەسەر وەرگیراوە، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەكە دەستپێبكاتەوە.
هاوکات لە نووسراوەكەشدا ئاماژە بەوەش کراوە ، دەروازەكە لە رۆژ 28/4/2020 بە مەرجی پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە رووی هاوولاتیاندا دەکرێتەوە .