وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی تایبەت بە کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
لە ڕاگەیاندراوی نوێی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ئاشکرای دەکات 8 تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار کراوە 5لە هەولێر و 3 لە سلێمانی
دەقی راگەیەندراوەکە:
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٩٠٣١) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٥١٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٤٦٤) لە هەولێر، (٢٤٤) لە سلێمانی، (٧٥١) لە دهۆك، (٥٣) لە ڕاپەرین، وە (٧٥١٩) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٤) هاووڵاتی.
- پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٨٩٠) پشکنین ئەنجام دراوە، (٣٧٤) هەولێر، (٢٣٤) سلێمانی، (٢٦٣) دهۆك، (٠) هەڵەبجە، (١٩) سۆران. دەرەنجام (٨) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:
- پارێزگای هەولێر (٥) پۆزەتیڤ، ئافرەتێك تەمەن (٣٦) ساڵ و (٣) منداڵ تەمەنیان (١٦)، (١٥)، (١١) ساڵ کە خانەوادەی بەرکەوتووەکەی پێشووی تەلار سیتین لە ناحیەی کەسنەزان، و پیاوێك تەمەن (٣٣) ساڵ دانیشتووی شوقەکانی زانیاریە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنی کەمپی دارەشەکرانە لە شاری هەولێر.
- پارێزگای سلێمانی (٣) پۆزەتیڤ، ئافرەتیکی تەمەن (٢٦) ساڵ و کچێکی تەمەن (١٤) ساڵ و مناڵێکی تەمەن (٨) ساڵ کە لە خانەوادەی بەرکەووتووی تووشبووەکەی پێشووی شارباژێڕە.
- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٥٥) تووشبوو، لەنێویاندا (٤) مردن هەیە و (٣٢٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان. وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).