لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق : پێویستە ڕێوشوێنی توندی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بگیرێتە بەر
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/04/webste-qalb-wena-93.jpg)
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق کە بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەر بەڕێوە چوو ، باس لە پشتگوێخستنی خۆپارێزیەکان کرا لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .
لەمبارەوە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەنووسێت ، لیژنەی باڵا هەڵسەنگاندنی بۆ هەڵگرتنی بەشێک لە قەدەخەی هاتووچۆ کرد کە هەفتەی رابردوو دەستی پێکرد ، بۆیەش گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ڕێکارەکانی بەشێک لە ئاسایی کردنەوەکانی ژیانی رۆژانە بۆتە هۆکاری بڵاو بوونەوەی سەرلەنوێی ڤایرۆسەکە و پێویستە بۆ جارێکیتر ڕێکاری تایبەت بۆ قەدەغەکردنی هاتووچۆ بگیرێتە بەر .