ئایە دزانی ئەگەر بیبەری توون بخۆی لە پێنج نەخۆشییە بەدووردەبن
گرنگترین سوودەكانی خواردنی بیبەری تون بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. هاوكاری سوتانی وزە دەكات: لەكاتی خواردنی لە (8%) ی وزەی لەش دەسوتێنێت، ئەمەش وادەكات لەكاتی خواردنی ئارەق بكەین و لەشمان گەرم ببێت.
2. تەندروستی دڵ دەپارێزێت: لە ئەنجامی توێژینەوەكان دەركەوتووە ئەو كەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن بەڕێژەیەكی كەمتر تووشی جەڵدەی دڵ دەبن.
3. ئازار كەمدەكاتەوە: بەهۆی ئەوەی لەكاتی خواردنی كەمێك دەمارە ڕاگەیاندنەكان بۆ مێشك كەمدەكاتەوە ناهێڵێت ئازارەكان بگاتە مێشك.
4. دڵ خۆشدەكات: بەهۆی ئەوەی هانی مێشك دەدات هۆرمۆنی دڵ خۆشی دەربدات لە خەمۆكی و بێزاری دورماندەخاتەوە.
5. دژی شێرپەنجەیە: ئەو خانە شێرپەنجەییانە لەناودەبات لەناو خوێن دروست دەبێت و سوودێكی زۆری لە ڕیگریكردن بەو نەخۆشیە كوشندەیە دەبێت.