نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ 21 دۆلار دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش دوای بەرزبوونەوەی چەند رۆژی رابردوو دووبارە بۆ11 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە 24 دۆلار و 18 سەنتەوە بۆ 22 دۆلار و 44 سەنت دابەزی و نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش له‌ 15 دۆلاره‌وه‌ بۆ 11 دۆلار و 32 سەنت دابەزی.

دابەزینی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، بۆ یەکەمجار لە مێژوودا نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ خوار سفر دۆلار دابەزی و نەوتی خاوی برێنتیش نزمترین ئاستی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا تۆمارکرد.

Back to top button