ئه‌لێكس سانچێز دووباره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ئینته‌رمیلان ڕه‌تی كرده‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری لاوتارۆ مارتینز بێت بۆ بارسێلۆنا، یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ هه‌ر له‌ ئینته‌ر میلان یاریزانێكی پێشووی خۆی ده‌ستنیشان كردووه‌ بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ یانه‌كه‌

هه‌ردوو پێگه‌ی ئی ئێس پی ئێن و ئین چانچای چیلی له‌ هه‌واڵێكی ئه‌مڕۆیان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، بارسێلۆنا پلانی سی داناوه‌، كه‌ یاریزان ئه‌لێكس سانجێیزی 31 ساڵان بگه‌ڕێنێته‌وه‌ یانه‌كه‌، ئه‌گه‌ر یانه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ لاوتارۆ مارتینزی هێرشبه‌ری ئارجێنتینی

سانچێز له‌ ساڵی 2011 له‌ یانه‌ی ئۆدنزێزی ئیتاڵیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بارسێلۆنا كرد بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو، دواتر ڕووی كرده‌ یانه‌ی ئارسێناڵی ئینگلزیی

Back to top button