دۆناڵد ترەمپ باسی تەندروستی سەرۆکی کوریای باکوور دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا، لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد، کە زانیاری باشی دەربارەی تەندروستیی سەرۆکی کۆریای باکوور هەیە، بەڵام ناتوانێت ئێستا باسی بکات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسییدا، هیوای تەندروستیەکی باشی بۆ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور خواست و رایگەیاند: دەربارەی تەندروستیی سەرۆکی کۆریای باکوور زانیاریی زۆر باشم لایە، بەڵام ناتوانم ئێستا باسی بکەم، تەنیا هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ دەخوازم، پەیوەندییەکی زۆر باشیشم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون هەیە، ئەگەر من سەرۆک نەبوومایە، ئەوا ئێستا لە شەڕدا بووین لەگەڵ کۆریای باکوور، ئەو پێشبینی شەڕی دەکرد.

سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند: هیوادارم تەندروستی سەرۆکی کۆریای باکوور باش بێت، نازانم ئێستا ئەو چی دەکات، ئێستا کەم قسە دەکات. رەنگە لە داهاتووێکی نزیکدا شتێك لە بارەی کیم جۆنگ ئون ببیستین. بەڵام کەس نازانێت ئێستا کیم لە کوێیە.

Back to top button