کەشناسی: پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە
كه‌شناسی ھەرێم پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، دهۆك و كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كانى هه‌ولێر و دهۆك ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له سلێمانیش ئاسمان له زۆربه‌ى كاته‌كاندا نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران و دروستبوونى هه‌وره‌تریشقه له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌یه.
کەشناسیی ئه‌وه‌شی بڵاوكرده‌وه، سبەى چوارشه‌ممه له هه‌ولێر و كه‌ركووك ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه جیاجیاكانى هه‌ولێر و له كاته‌كانى شه‌ودا هه‌ندێك جار ئاسمان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت و ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه.