هەولێر: گەنجێك دوای چەند رۆژ لە دیارنەمانی تەرمەکەی دۆزرایەوە
دوای ونبوونی بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك، ئه‌مڕۆ ته‌رمی گه‌نجێك له زێی كه‌ڵه‌ك دۆزرایه‌وه.
ئەمڕۆ سێ شەممە، كاروان خۆشناو، وته‌بێژی پێشووی پۆلیسی پارێزگاکە هه‌ولێر له هەژماری تایبەتیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە: دوای ونبوونی ئەو گەنجە لەشاری ھەولێر بۆ ماوەی چەند رۆژێک، ئەمڕۆ سێشه‌مه ٢٨ی نیسان، تەرمەکەی لەزێی کەڵەک دۆزرایەوە.
وەتەبێژی پۆلیسی پارێزگاکە راشیگەیاند: گەنجەکە ناوی سالم-ه و دانیشتووی گەڕەکی ئاری شاری ھەولێرە، کەسە نزیکەکانی دەڵێن کە ماوەیەکە باری دەروونی تێک چووە.