یەكێتی و گۆڕان: لەرێگای سەد هەزار خانەنشینی نایاسایی 50 ملیار دینار لە بودجەی حكومەت دەبەن
خواكوڕك
بەرپرسی سەنتەری زانیاری و لێكۆلینەوەی ستراتیژی كوردستان، نهێنی خانەنشینی نامستەحەقی یەكێتی و گۆڕان ئاشكرا دەكات و رایدەگەێنێت، 232 هەزار كەس بەناوی خانەنشینی تومار كراون، 70 هەزاریان فەرمانبەری ئاساین كە بەرێرەوی خۆیان خانەنشین بوونە، 160 هەزار كەسی تر هی حزبەكانن، كە (100000) هەزاری هی یەكێتی و گۆڕانە، (60000) هەزاری هی هەموو خزبەكانی تری كوردستانە.
ئاراس خۆشناو بەرپرسی سەنتەری زانیاری و لێكۆلینەوەی ستراتیژی كوردستان، لە میانی دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی رووداو، فەزیحەتی گەورەی یەكێتی و گۆڕان ئاشكرا دەكات، رایدەگەێنێت، یەكێتی و گۆڕان كە ئێستا لەكەناڵەكان خەریكی چەواشەكردنی خەڵكن، 1000000هەزار كەسیان خانەنشین كردووە بە پلەی بەرزی سەربازی و حكومی.
بەگوێرەی بەدواداچوونی خواكوڕك بۆ ئەو لیستە سەد هەزار كەسیەی كە شایانی مووچە نین و لەلایان یەكێتی و گۆڕانەوە، خانەنشین كراون، ئەگەر مانگانە، بەلایەنی كەمەوە هەریەكەی بەم پاشەكەوتە، مووچەی (500000) هەزار دینار بێت مانگانەی لەكوی گشتی ئەو مووچەیە كە لە حكومەت وەردەگرن (50,000,000,000) پەنجا ملیار دینار لەبووجەی گشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبەن.
بەرپرسی سەنتەری زانیاری و لێکۆڵینەوەی ستراتیژی کوردستان دەشلێت ئەگەر بێت و پێداچوونەوە بەوانەدا بکرێت تا رادەیەک کێشەی پاشەکەوتی مووچە چارەسەر دەکرێت.”
ئەمە لەكاتێكدایە زۆرترین بانگەشەی چاكسازی كردن و دژایەتی گەندەلی لەماوەی قەیرانی دارایی لەناو ئەو دوو حزبە دا بووە ئەمە لەكاتێكدا بووە كە لەپاش ساڵی 2014 دا ئەو دوو حزبە مانگانە مووچەی 100هەزار كەسیان لەحكومەت وەرگرتووە.