شوان زراری : ئەو په‌رله‌مانتاره خۆفرۆشانه‌ی ئێستا له به‌غدان، چه‌ندان جار پاره‌ی زه‌به‌لاحیان له لایه‌نه شیعه‌كان وه‌رگرتووه
ئه‌مرۆ له ووتارێكدا له لاپه‌ره‌ى تایبه‌تى خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، شوان زراری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ ئەو تاقمەی بەردەوام دژی هەرێمی كوردستانن و لە بەغداوە هەوڵی قووڵكردنەوەی كێشەكان دەدەن لەگەڵ شیعە و چەند لایەنێكی تری سیاسی لە بەغدا رێككەوتنیان هەیە و لەسەر حیسابی خەڵكی كوردستان خۆیان دەوڵەمەند كردووە.
ئه‌مه‌ش ده‌قى ووتاره‌كه‌یه..
ئه‌و ده‌مانه‌ی خیانه‌ت له نیشتمان به ئاسایی بینرا، جاشایه‌تی ده‌بێته شانازی، خۆفرۆشی ره‌واجی ده‌كه‌وێته سه‌ر، كامه‌یان زیاتر له پیرۆزیی گه‌ل و نیشتمان بدات، توره‌كه‌ی پاره كۆكردنه‌وه‌ی زووتر پڕ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دوێنێ خه‌ڵكانێك ناچار به جاشێتی كرابن، ئه‌وا ئه‌مڕۆ جاشایه‌تی بووه‌ته پیشه، پاره و پۆست شتێكی نه‌هێشتووه‌ته‌وه به ناوی شه‌رمكردن له جاش بوون.
ئه‌گه‌ر دوێنێ له په‌نای جاشایه‌تی خه‌ڵكێك ویستبێتی ته‌نیا بژی و به‌رده‌وامی به ژیانی بدات، ئه‌مڕۆ پێشبڕكێی پێشاندانی مۆدێلی جیاوازی جاشایه‌تییه له‌پێناو خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن. ئه‌گه‌ر دوێنێ كه‌سی ئاسایی كۆمه‌ڵگا بووبن به جاش، ئه‌مڕۆ به‌ناو په‌رله‌مانتار و نوێنه‌ری گه‌ل خواستی جاشێتی له كهلهیاندا چه‌كه‌ره‌ی كردووه.
سه‌یر بكه‌ن له رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو، ئه‌وانه‌ی به‌ناو نوێنه‌ری كوردن, هه‌ڵبه‌ت به‌شێكیان چۆن ئه‌و هه‌موو خه‌بات و قوربانیدانه‌ی میله‌تی كوردیان هه‌راج كردووه له‌پێناو ده‌ستكه‌وتی كاتی دارایی و له‌پێناو “ئافەرم”ی ئه‌و سەرکردانەی ته‌نانه‌ت ژیانێكی به روومه‌ت به گه‌لی كورد ره‌وا نابینن.
كۆمه‌ڵێك كه‌سی نه‌فسنزم و خۆفرۆش و به‌كرێگیراو كه پێكهاتوون له یوسف محه‌مه‌د، هوشیار عه‌بدوڵا، غالب محه‌مه‌د، ئاڵا تاڵه‌بانی، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین و ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی تر, كه به پاره‌ی لایه‌نه شیعه‌كان خه‌ریكی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و دژایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی پێویسته بگوترێت ئه‌م په‌رله‌مانتارانه كه به كرێگیراون چه‌ندان جار پاره‌ی زه‌به‌لاحیان له لایه‌نه شیعه‌كان وه‌رگرتووه و خانوو و شوقه‌یان له سلێمانی كڕیوه. به پاره‌ی رێككه‌وتن دژی كوردستان, ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و له ژیانی شاهانه‌دا ده‌ژین.
ئه‌م چه‌ند په‌رله‌مانتاره له ژیانی په‌رله‌مانتاری خۆیان، له‌و ئه‌ركه‌ی له‌سه‌رشانیانه له په‌رله‌مانی عێراق، به هه‌موو پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن و شكست و سه‌ركه‌وتن، تووشی گه‌وره‌ترین شكست بوونه‌ته‌وه و هیچیان له هه‌گبه‌دا نه‌ماوه پێشكه‌شی گه‌لانی عێراقی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شكسته‌ی خۆیان بشارنه‌وه، هاتوون ده‌ستیان داوه‌ته جاشایه‌تی و نۆكه‌ری بۆ دژه كورده‌كان و ئێسته هه‌موو ئامانجێكیان له‌وه‌دا كۆ كردووه‌ته‌وه، مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ڕابگرن، مه‌به‌ستم ئه‌و بڕه پاره‌یه كه له به‌غداوه ده‌گاته هه‌رێم، به‌ڵام له‌مه‌یشیاندا وه‌ك هه‌میشه شكست به‌شیانه.
بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن ئه‌و كۆمه‌ڵه په‌رله‌مانتاره‌ی خۆیان فرۆشتووه, نه‌ك هه‌ر شكستخواردوون له خوێندنه‌وه‌ی مێژوو و ڕووداوه‌كان، به‌ڵكو زۆر كاڵفام و گێلن له سیاسه‌تكردن و ته‌واو كۆڵه‌وارن، مرۆڤ به‌زه‌یی به عه‌قڵیاندا دێته‌وه، ئه‌گه‌ر تۆزقاڵێك شاره‌زای مێژوو و ڕووداوه‌كانی عێراق و كوردستان و ناوچه‌كه بوونایه، به ئابڕووی تكاوی خۆیانه‌وه داده‌نیشتن و بێده‌نگییان هه‌ڵده‌بژارد، ئێمه باش ده‌زانین شكستهێنان به پارتی بۆ ئێوه ده‌ستكه‌وته و سه‌ركه‌وتنه, به‌ڵام خه‌یاڵتان خاوه, كوردستان له ده‌ستێكی ئه‌میندایه و شكست به‌ھه‌موو پلانه‌كان و چهپهڵییهكانی ئێوه‌ی جاش و خۆفرۆش دێنێت، بۆیه حه‌ق وایه وانه له ڕابردوو وه‌ربگرن و بچن مێژووی پارتی و بارزانی بخوێننه‌وه, چونكه هه‌ورازه‌كه‌ی بارزانی هێنده سه‌خته, ئێوه‌ی جاش و خۆفرۆش ناتوانن پێیدا سه‌ربكه‌ون.
شوان زراری
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٠