ئه‌مڕۆ شاندێكی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا به بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتن بۆ ساڵی 2019 له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بوو، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه گه‌یشته به‌غدا به‌ڵام نه‌توانرا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رێكبكه‌ون بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكی دیكه له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به بانگهێشتی عادل عه‌بدولمه‌هدی بچێته به‌غدا.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیایی خواكوڕك، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاله‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گاته به‌غدا بۆ گفتوگۆ كردن له باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌چاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكرایانكردووه كه شاندی هه‌رێم له‌سه‌ر داواكاری حكومه‌تی عێراق ده‌چێته به‌غدا بۆ ، درێژە پێدانی كۆبوونەوەكانی پێشووە كە شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراق ئەنجامی دابوون، بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارە بۆ كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەرێم و بەغدایە”.