ئێران دوو هاووڵاتی دیكه‌ی كوردی له بۆكان له سێداره دان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئیسلامی له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا بڕیاری له‌سێداره‌دانی هیچ تاوانبارێ: جێبه‌جێناكه‌ن، به‌ڵام له وڵاتی ئێران له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی مانگی ره‌مه‌زان سێ هاووڵاتی كوردیان له سێداره داوه دواهه‌مینیان سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی شنۆ و بۆکان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی بۆکان جێبەجێ کرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو له راپۆرتێكی نوێ‌دا ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشەممە رژێمی ئێران سزای سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی زرار پەیغامی و یاسر رەسووڵی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کردووه .
یاسر رەسووڵی، تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی بۆکان، هه‌شت ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.