ئه‌مریكا: عێراق ته‌نها ده‌توانێت تا 26 مانگی داهاتوو كاره‌با و غاز له ئێران بكڕێت

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاسزاكانی سه‌ر وڵاتی ئێرانی گه‌رانده‌وه، هاوكات بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی مامه‌له‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ده‌ركرد، ئه‌گه‌ر چی مۆله‌تی كاتی به عێراق درابوو تا كاره‌با و غاز له ئێران بكرێت، له ئێستادا مۆله‌تی ئه‌مریكا بۆ عێراق كۆتایی هاتووه‌و به‌ڵام ته‌نها 30 رۆژی دیكه‌ی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه تا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می كاره‌با و غاز له وڵاته‌كه‌ی بكات و له ئێرانی نه‌كرێت.
میدیاكانی عێراق له زاری به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مڕیكا رایگه‌یاندووه كه مایک پۆ‌مپێیۆ چاوەڕێی پێک‌ھێنانی حکومەتی عێراق دەکات و پێداچوونەوە بەو رێگە پێدانە دەکات کە بە عێراقی دابوو بۆ کڕینی کارەبا لە ئێران.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئێستا ئەو رێگەپێدانە بۆ ماوەی 30 رۆژ وەك دواجار درێژکراوەتەوە و چاوەرێی پێک‌ھێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکەن.
پێشتر ئەمەریکا بەھۆی خراپی دۆخی عێراقەوە بۆ ماوەی سێ مانگ رێگەی بە عێراقدا بەردەوام بێت لە کڕینی کارەبا وغازی سرووشتی لە ئێران.
26ی مانگی داھاتوو ئەو وادەیە کۆتایی دێت و پێناچێت ئەمەریکا چیتر ئەو رێگە پێدانە درێژبکاتەوە.