له‌ سۆران 10 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

 

دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاو بووه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنین بۆ هاوولاتیانی سنوره‌كه‌ قائیمقامی قه‌زای سۆران رایگه‌یاند كه‌ 10 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

كرمانج عیزه‌ت قائیمقامی قه‌زای سۆران له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیه‌تی بە داخەوە ئەوەی لێی دەترساین ، لە سۆران ئەوڕۆ ڕوو بە ڕوومان بووەوە ، لە ھەواڵێکی ناخۆشدا ئەمڕۆ ١٠ پشکنین لە سۆران پۆزەتیڤ دەر چوون ، واتە ١٠ کەس ھەڵگری ڤایرۆسی خەتەرناکی کۆڕۆنان ، دیارە ھۆکارەکە بەریەککەوتن بووە ، ئەوە دوای ئەوەی کە باری سۆران زۆر بەرەو باشی چوو بوو لە کۆنترۆلی ئەو پەتایە خەتەرناکە .

هه‌روه‌ها قائیمقامی سۆران رایگه‌یاندووه‌ : بۆیە ئێمە ناچارین ڕێکارەکانی خۆ پاراستن توند بکەینەوە ئەگەر خەڵک ھاوکار نەبێ لە بازار و گەڕەکەکان ئەوا پێداچوونەوە بە ھەموو ئاسانکاریەکان دەکرێ کە کردومانە ،ھەر گرد بوونەوەیەک لە بازار و مزگەوت و شوێنەکانی تر قەدەخەیە .

هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌: ئێستا سەلامەتی خۆتان بە دەست خۆتانە ، یان دەبێ شار و ماڵەکانمان نەخۆش بکەین یان دەبێ ئەو حالەتە نوێیە بە جدی وەر بگرین و ھاوکاری حکومەت بین بۆ کۆنترۆل کردنەوەی .لە گەڵ ھیوای تەندروستی داواتان لێ دەکەین تا ئەو پەڕی ھوشیاری ھوشیار بن .

Back to top button