عێراق: به‌رپرسی پێشووی له‌سێداره‌دان له ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیر كرا
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی بڵاویكرده‌وه له شاری سامه‌ڕای سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ڵمه‌تێكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا توانرا به‌رپرسی پێشووی له‌سێداره‌دان له ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستگیربكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕاشیگه‌یاند ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه دوای ئه‌وه هات كه بۆسه‌یه‌كی جێگیریان له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی شارۆچكه‌ی دووجه‌یل بۆ تیرۆریستان دانابۆوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌ئێستادا له‌ژێر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانه و دواتر ده‌برێت بۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه تاوه‌كو لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا بكرێت.