به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر: له‌ دوو گه‌ڕه‌كی هه‌ولێر هه‌زار پشكنین ئه‌نجامدرا و سه‌رجه‌میان نگه‌تیڤ بوون

 

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاله‌تێكی تووش بوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ هه‌ولێر تۆماركرا، به‌ڕێوه‌به‌ری تەندروستیی هەولێر رایگه‌یاند زیاتر لە هەزار پشكنینی كۆرۆنا له‌ دوو گەرەكی هەولێر نیگەتیڤ دەرچووه‌.

دكتۆر دلۆڤان محه‌ممه‌د بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولیر لە و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ زیاتر لە هەزار پشكنین بۆ دوو گەرەكی ناو شاری هەولێر كراوە و پشكنینه‌كانیان نیگەتیڤ دەرچووەو لە ئێستا دا كه‌ره‌نتینیان لەسەر هەڵگیراوەو ئاسایی بوونەتەوە.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوای پشكنین بۆ كه‌سێك كه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا بوو ده‌ركه‌وت هه‌لگری ڤایرۆسی كرۆنایه‌

Back to top button