كازمی : به‌ڵێن بێت كاربكه‌م بۆ سازدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دادوه‌رانه
مسته‌فا كازمی ڕاسپێرراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له عیراق به‌ڵێنی دا هه‌ڵبژاردنی پاك و دادوه‌رانه ڕێكبخات له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی قۆناغی ئایینده‌دا بگونجێت.
مسته‌فا كازمی كاندیدی راسپێردراوی حكومه‌تی دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان كۆربووهوه رایگه‌یاند به‌ڵێن بێت هه‌ڵبژاردنێكی پاك و پێگه‌رد سازبده‌ین.
مسته‌فا كازمی له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و حكوومه‌ته‌ی پێكی ده‌هێنێت هه‌وڵ ده‌دات هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر بنه‌مای پاكی و داودوهرانه به‌ڕێوه‌بچێت به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانی قۆناغه‌كه‌دا بگونجێت و بڕوابوون بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سه‌رجه‌م سیستمی هه‌ڵبژاردن بگێڕێته‌وه.
كازمی به شاندی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان هاوبه‌شی سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌به‌ن وڵات له‌م ته‌نگژه‌یه‌ی ئێسته ڕزگاربكه‌ن و داوایشی كرد هاریكاری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بكرێت.