ئۆیڵ برایس:سعودیە دەبێت زیانەكانی ئەمریكا قەروبوو بکاتەوە
ماڵپەری ئۆیڵ برایس دەڵێت سەرۆكی ئەمریكا سعودیە ناچار دەكات زیانەكانی ئەمریكا قەرەبوو بکاتەوە و ئەوەش بە دڵنیاییەوە لە كارنامەی داھاتوی تڕەمپ دەبێت.
سایمون واتكینز نوسەری بواری وزەو ئابوری ئاماژەی بەوە كردووە ھۆكاری دابەزینی نرخی نەوتی ئەمریكا بەھۆی ململانێی نێوان سعودیە و ڕوسیا ڕویداوەو دەبێت سعودیە باجی زیانەكانی ئەمریكا بدات.
نوسەر زۆر بەڕونی ئاماژەی بەوە كردووە كە تەنانەت دور نیە تڕەمپ پرسی چەكی ئەتۆم بۆ ناچار كردنی سعودیە بھێنێتە بەر باس