توركیا: شنگال قەندیل نییە

خواكوڕك
لەدوای ئەوەی گرووپێكی چەكدارانی پەكەكە بنكەو بارەگایان لە چەند ناوچەیەكی شنگاڵ كردەوە, مانەوەو جێگیر بوونی پەكەكە لەو ناوچانەی شنگاڵ وێڕای ئەوەی بووە جێگەی نیگەرانی خەلكی ناوچەكەو حكومەتی هەرێم كە بەسەر چاواەی نائارامی ناوچەكەدەزانرێن لە ئێستادا, هەر چەند ئەمریكاو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەسەر ئەم پرسە هاتوونەتە دەنگ, داوای چۆلكردنی شنگاڵیان لە پەكەكە كردووە, لە دوا هەمین لێدوانیشیدا بەرپرسێكی تورك رایدەگەیەنێت شەنگاڵ نابێتە قەندیلێكی تر.
ابراهیم قالن گوتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا لە چاوپێكەوتنیكدا بۆ كەناڵی ( TV24) توركی رایگەیاند:” پەكەكە شەڕی داعشی قۆستووەتەوە و بە بیانووی پاراستنی ئێزیدییەكان دەیەوێت شوێن پێی خۆی قایم بكات لە شنگال، پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق ڕێگەیان پئ نەدەن.
قالن بەرلە سەردانە چاوەڕوانكراوەكەی سەرۆكوەزیرانی توركیا بۆ بەغداد و هەولێر, دەشڵێت:” كە وڵاتەكەی رازی نابێت و رێگە بە پەكەكە نادەن شەری داعش بقۆزیتەوەو شنگال بكریته چیای قەندیل.
لە بەشێكی دیكەی چاو پێكەوتنەكەیدا وتەبێژی حكومەتی توركیا ئاماژەی بەوه شدا كە بن عەلی یڵدرم سەرۆكوەزیرانی توركیا رۆژانی شەمەو یەك شەمەی داهاتوو سەردانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و ئامانج لە سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی توركیا تاوتوێكردنی بارودۆخی شەڕی تیرۆرو سەربازگەی باشیك و پرسی پەكەكە دەبێت .
لە كۆتایشدا لە بارەی لێدوانەكەی عەبادی قسەی كرد كە گووتویەتی:”ڕێگە نادەین لە خاكی عێراقەوە هێرش بكرێتە سەر توركیا” گوتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا گوتی:” لێدوانێكی زۆر ئیجابی یە ، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕوان دەكەین كە بەغداد رێكاری ووردتر بگرنە بەر كە ئامانجدار بێت .

Back to top button