حه‌سه‌ن كه‌عبی داوای هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان ده‌كات
نووسینگەی حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە دوای کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی ناوچە دابڕێندراوەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە ڕاستەوخۆ دەنووسێت ،ده‌بێت ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كارا بكرێنه‌وه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به هاوبه‌شی كۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه بگرنە ئەستۆ .
هاوکات لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ، كه‌عبی داوای کردووە ، هه‌وڵی هێزه ئاسمانی و وشكانییه‌كان له به‌غدا، كه‌ركووك، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله چڕتر بكرێنه‌وه و چاودێرییه‌كی زیاتری جووڵه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچانه بكرێت و دووپاتی كرده‌وه، پێویسته هه‌واڵگری كاراتر بكرێت ، بەڵام بە بێ بوونی هێزی پیشمەرگە بە مەحاڵی دەزانێت سەرکەوتن مسۆگەر بێت .
بە پێی سەرچاوەی هەواڵ لە دوای بەیاننامەکە جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و راسپاردانه نیشاندا.